لێكۆڵه‌رێكی بواری ئاسایشی كۆمپیوته‌ر "به‌ڕێكه‌وت" بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ترسناكه‌كه‌ی ڕاگرت كه كۆمپیوته‌ره‌كانی سه‌دان دامه‌زراوه‌ی له 99 وڵات له‌كارخست.
لێكۆڵه‌ره‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ و به‌ناوی خوازراوی ( ماڵوێر تێك) ناسراوه و له‌كاتی هه‌فته‌یه‌ك پشووی خۆیدا له‌كاركردن بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه بكات له ڤایرۆسه‌كه و توانیویه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ڕابگرێت كاتێ (سویچی كوشتن) ی له به‌رنامه‌ی خودی ڤایرۆسه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاندووه "له‌ڕاستیدا به‌شێكی به‌ڕێكه‌وت بوو و من شه‌وێك تا به‌یانی نه‌خه‌وتم".
هه‌رچه‌نده دۆزینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه ناكاته‌وه كه‌به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێگای كردووه‌ته‌وه له بڵاووببونهوهی ڤایرۆسه‌كه بۆ كۆمپیوته‌ری نوێ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و پیاوه وه‌كو "پاڵه‌وانێكی به‌ڕێكه‌وت" ستایشی كراوه.
چۆن دۆزییه‌وه؟
لێكۆڵه‌ره‌كه سه‌ره‌تا تێبینی كرد ڤایرۆسه‌كه هه‌وڵیده‌دا په‌یوه‌ندی بكات ئه‌درێسی وێبێكهوه هه‌ركاتێك كۆمپیوته‌رێكی نوێی تووش كردووه، به‌ڵام ئه‌و ناونیشانه ئینته‌رنێتییه درێژه كه ڤایرۆسه‌كه هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات- تۆمارنه‌كرابوو، بۆیه لێكۆڵه‌ره‌كه بریاریداوه ئه‌و ئه‌درێسه تۆماربكات و به 10 دۆلار‌و 69 سه‌نت كڕیویه‌تی و دوای كڕینی بواری بۆ كراوه‌ته‌وه بزانێت ئه‌درێسه‌كه بۆ كوێ ده‌چێت و تاچه‌ند بڵاوبووه‌ته‌وه.
به ئه‌نجامدانی ئه‌وه به‌شێوه‌یه كی پێشبینی نه‌كراو به‌شێك له كۆدی نهێنی ڤایرۆسه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاماژه‌یه‌ك بووه بۆ چۆنێتی وه‌ستاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی و ئه‌و جۆره كۆده به كۆدی كوشتن ناسراوه. دواتر ئه‌و دۆزینه‌وه‌كه‌ی تاقیكردووه‌ته‌وه و دڵخۆش بووه كه توانیویه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوه‌ستێنێت.
زۆربه‌ی هێرشه‌كان ڕووسیا و ئۆكرانیا و تایوانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسپانیا ڕایانگه‌یاند ئه‌وانیش هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
هێرشه‌كه چیه؟
هێرشبه‌ره‌كان هه‌موو فایله‌كانی كۆمپیوته‌رێكی تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه داده‌خات و داوا له خاوه‌نی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كات پاره‌بدات هه‌تاوه‌كو بتوانێت كۆنتڕۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌و جۆره ڤایرۆسه ناوی "واناكرای"یه و به‌سوودوه‌رگرتن له كه‌لێنێكی ئه‌منی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڵاوده‌بێته‌وه.
مایكرۆسۆفت(MSFT, Tech30) له مانگی ئازاری ڕابردوودا كه‌لێنه ئه‌منییه‌كه‌ی ئاشكراكرد، به‌ڵام ئه‌و كۆمپیوته‌ر و نێتۆركانهی كه سیستمه‌كانی خۆیان ئه‌پده‌یت نه‌كردووه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش و مه‌ترسیدان.
ده‌بێت ئهدمینیستهری ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا پاره‌كه بده‌ن و خاوه‌نی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان تووش بووه له‌چه‌ند كاتژمێری یه‌كه‌مدا بڕی 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان داوه له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كانیاندا.
چۆنێتی دوورخستنه‌وه‌ی هێرشه‌كان
به ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی ئه‌و كه‌لێنه ئه‌منییه، مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه، هێرشبه‌ران ناتوانن زیان به‌و كۆمپیوته‌ره‌كان بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی پێشتر تووش بوون هیچ
شه‌پۆلی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه زیاتر له 150 وڵاتی گرتووه‌ته‌وه
هێرشه‌كه تائێستا زیاتر له 150 وڵاتی گرتووه‌ته‌وه
شه‌پۆلی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌ی رۆژی هه‌ینی سه‌ریهه‌ڵدا زیاتر له 150 وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و زیاتر له 200 هه‌زار كۆمپیوته‌ر له‌نێوانیشیاندا كۆمپانیا گه‌وره‌كان تووش بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، ڕۆب وهینوڕایت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ جێبه‌جێكرنی یاسا (ئیرۆپۆل) ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندووه كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌ودای هێرشه‌كه فراوانترببێت و ژماره‌كان زیاتر ببن كاتێ ئه‌مڕۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان.
وتیشی كه هێرشه‌كه تائێستا زیاتر له 150 وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و زیاتر له 200 هه‌زار كۆمپیوته‌ر له‌نێوانیشیاندا كۆمپانیا گه‌وره‌كان تووش بوون.
ڕۆب وهینوڕایت ئاماژه‌شیكردووه به‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بێ پێشینه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه" ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ههڵكشاوداین ز ژماره‌كان هه‌تا دێت زیاتر ده‌بێت و من له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانم".
هێرشه‌كه چیيه؟